- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
مصدر : http://www.islamhouse.com/p/384097
تحميل :
- له زانسته‌كانی قورئان ( سرووش ـ الوحي )ئه‌م بابه‌ته باسی چه‌ند شتێك ده‌كات له‌وانه: مانای سرووش ـ الوحی ـ له زمانی عه‌ره‌بی و زاراوه‌ی شه‌رعدا و چۆنیه‌تی ( وه‌حی ) خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ران و چۆنیه‌تی دابه‌زینی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت.
دانه‌ر : شێرزاد عه‌بدولقادر
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاست http://www.r-rast.com
مصدر : http://www.islamhouse.com/p/100515
تحميل :
- قه‌ڵای موسڵمان له ذیكره‌كانی ڕۆژانه‌و شه‌وانه له قورئان وسوننه‌تدامرۆڤ ئه‌و زینده‌وه‌ره‌یه كه مه‌به‌ست وئامانج وئه‌ركی سه‌رشانی بۆ دیاری كراوه وبه‌رنامه‌یه‌كی تێر وته‌واوی بۆ داڕێژراوه له لایه‌ن خوای خاوه‌نیه‌وه، پێویسته بیكات به كاڵای باڵای...وه شاره‌زابوون به‌و به‌رنامه‌یه ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی...وه ذیكره‌كانیش به‌شێكه له به‌شه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه...
دانه‌ر : حه‌مزه به‌رزنجی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
مصدر : http://www.islamhouse.com/p/231378
تحميل :
- مافه‌كانی مرۆڤ لـــه روانگـــه‌ی ئیسلامـــه‌وه‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام ـ به‌ر له‌وه‌ی رۆژئاوا بێت و داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ بكات جا چ له‌لایه‌ن " رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " (منظمة الأمم المتحدة) بێت، یان له‌هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی‌تر بێت ـ پێش چوارده سه‌ده زیاتر داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ كردووه‌و رێزی لێگرتووه.
دانه‌ر : تاریق مه‌لا تاهیر
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
مصدر : http://www.islamhouse.com/p/205246
تحميل :

- له‌گه‌ڵ كێدا داده‌نیشیت و هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كه‌یت؟ئه‌م نوسراوه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كه له فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، وه له وته‌ی زانایان و دانایان سه‌باره‌ت به هاندان بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوری و براده‌ری صاڵح و چاك، وه سه‌باره‌ت به ووریا كردنه‌وه و ئاگادار كردنه‌وه له هاوڕی و براده‌ری خراپ، له‌گه‌ڵ ڕوون كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و شوێنه‌واری ئه‌م و ئه‌ویش.
دانه‌ر : عه‌بدولله عه‌لی ئه‌لجعه‌یش
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
مصدر : http://www.islamhouse.com/p/168216
تحميل :