قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الفیل

كوردی

سوره‌تی الفیل - تعداد آیات 5
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ ( 1 ) الفیل - الآية 1
ئایا نه‌تزانیووه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌ردگارت چی کرد به‌خاوه‌ن فیله‌کان؟!
أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ ( 2 ) الفیل - الآية 2
ئایا سه‌ری لێ نه‌شێواندن و پیلان و نه‌خشه‌کانیانی پووچ نه‌کرده‌وه‌؟!
وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ ( 3 ) الفیل - الآية 3
پۆل پۆل باڵنده‌ی نه‌نارده سه‌ریان؟!
تَرْمِيهِم بِحِجَارَةٍ مِّن سِجِّيلٍ ( 4 ) الفیل - الآية 4
تا به‌به‌ردی سه‌نگگڵ (وه‌ك خشتی سووره‌وه کراو)، به‌رد بارانیان بکه‌ن.
فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَّأْكُولٍ ( 5 ) الفیل - الآية 5
سه‌ره‌نجام وه‌کو پووش و په‌ڵاش و کاری خوراوی لێکردن، (درێژه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته له { ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زندا} له نووسینی مامۆستا عبدالعزیز پاڕه‌زانی دا ته‌ماشا بکه‌).

كتێبه‌كان

  • هه‌ندێك له‌ گرفته‌كانی گه‌نجانبا وردبینەوە لە گەنجەكانمان و ئەوەی كە گەنجەكانمان لەسەرین لە هزرو كاریان، بۆ ئەوەی گەشە بەو كارو هزرانەیان بدەین كە باشن، وە خراپەكانیان باش بكەین، چونكە گەنج و لاوی ئەمڕۆ پیاوانی دوا ڕۆژن، وە چونكە ئەوان ئەو بنچینەو بناغەیەن كە دوا ڕۆژو داهاتووی گەلی لەسەر بنیات دەنرێت.

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/321511

    تحميل :هه‌ندێك له‌ گرفته‌كانی گه‌نجان

  • به‌ڕاستی شاژنه‌به‌ڕاستی شاژنه‌: كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێك وچه‌ند ئاموژگاریه‌كه‌ شێخ موحه‌مه‌د ئه‌لعریفی ده‌گێرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هانی مرۆڤ بدات بۆ ته‌وبه‌ كردن وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌...

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/208570

    تحميل :به‌ڕاستی شاژنه‌

  • ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێكی‌ گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه‌: پێكهاتووه‌ له‌ گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له‌ قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێك له‌ فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه‌ چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه‌ ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه‌: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه‌ له‌ سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه‌ له‌ كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێك كه‌ موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له‌ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه‌ بریتیه‌ له‌ (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه‌ له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه‌ له‌ ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له‌ ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه‌ و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله‌ وحه‌فتا كاری خراپ كه‌ ڕێگریان لێكراوه‌ له‌ ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه‌ له‌ گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به‌ وێنه‌وه‌.

    دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان

    وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/384097

    تحميل :ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێكی‌ گرنگ بۆ ژیانی موسڵمان

  • نه‌هێشتنی گومان له‌سه‌ر خواپه‌رستی موسڵمانانئه‌م كتێبه‌ وه‌ڵامێكه‌ له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به‌ زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕخنه‌یان لێگرتوه‌، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه‌ مافی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/157006

    تحميل :نه‌هێشتنی گومان له‌سه‌ر خواپه‌رستی موسڵمانان

  • گه‌شتێك به‌ نێو خۆشی و شادییه‌كانی به‌هه‌شتبه‌هه‌شت جێگای خۆشی و شادییه‌، خوای گه‌وره‌ بۆ به‌نده‌ باوه‌ڕداره‌كانی ئاماده‌ی ‌كردووه‌ كه نه‌‌ هیچ چاوێك بینوێتی و نه‌ هیچ گوێیه‌ك بیستویه‌تی و وه‌ به‌ خه‌یاڵی دڵی هیچ كه‌سێكدا نه‌هاتووه‌.

    دانه‌ر : ئه‌یوب عه‌لی قازانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/145681

    تحميل :گه‌شتێك به‌ نێو خۆشی و شادییه‌كانی به‌هه‌شت

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share