قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الماعون

كوردی

سوره‌تی الماعون - تعداد آیات 7
أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ ( 1 ) الماعون - الآية 1
ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌و که‌سه‌ی ئاینی خوا به درۆ ده‌زانێت؟!
فَذَٰلِكَ الَّذِي يَدُعُّ الْيَتِيمَ ( 2 ) الماعون - الآية 2
که‌وابوو ئه‌و جۆره که‌سه ئه‌وه‌یه که پاڵ به هه‌تیوه‌وه ده‌نێت و پیایدا هه‌ڵده‌شاخێت.
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ الْمِسْكِينِ ( 3 ) الماعون - الآية 3
هانی که‌سیش نادات تا خواردن و خۆراك ببه‌خشێت به هه‌ژارو نه‌داران.
فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ ( 4 ) الماعون - الآية 4
جا هاوارو واوه‌یلا بۆ نوێژگه‌رانێك...
الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ( 5 ) الماعون - الآية 5
ئه‌و نوێژگه‌رانه‌ی گوێ ناده‌ن به نوێژه‌کانیان و کارکردی نیه له‌سه‌ریان و دڵی ناده‌نێ و لێی غافڵن...
الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ ( 6 ) الماعون - الآية 6
ئه‌وانه‌ی که ڕیا بازن و به ڕووکه‌ش نوێژ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان ده‌ربخه‌ن و (ئیمانداران بخه‌ڵه‌تێنن).
وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ ( 7 ) الماعون - الآية 7
(هه‌میشه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ) قه‌ده‌غه کردنی هه‌موو چاکه‌‌و یارمه‌تی و کۆمه‌کی و هاوکاریه‌ك.

كتێبه‌كان

  • به‌شی ڕۆژوو له‌ پوخته‌ی صه‌حیحی موسلیمئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێڕانی فه‌رموده‌كانی‌ به‌شی ڕۆژوو له‌ پوخته‌ی صه‌حیحی موسلیم به‌ زمانی كوردی.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/319840

    تحميل :به‌شی ڕۆژوو له‌ پوخته‌ی صه‌حیحی موسلیم

  • په‌روه‌رده‌ی منداڵان له‌ ئیسلام داوه‌رگێڕانی: ناصح ئیبراهیم سازانی ئه‌م بابه‌ته‌ باسی په‌روه‌رده‌ی منداڵ ده‌كات له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا، خاوه‌نی ئه‌م كتێبه‌ به‌نرخه‌ چه‌نده‌ها نمونه‌ی هێنا‌وه‌ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌ كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم وهاوه‌ڵه‌كانی بۆ منداڵان.

    دانه‌ر : عه‌بدولله ناسح عه‌لوان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/332475

    تحميل :په‌روه‌رده‌ی منداڵان له‌ ئیسلام دا

  • پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له‌ ژیانی مسوڵمانداله‌ میانه‌ی ئه‌م باسه‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له‌ ژیانی مسوڵماندا، به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ له‌ روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له‌ چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه‌ له‌م بابه‌ته‌ ده‌دوێین.

    دانه‌ر : یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/351232

    تحميل :پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له‌ ژیانی مسوڵمانداپایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له‌ ژیانی مسوڵماندا

  • ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ سێ‌ بنچینه‌كه‌ی‌ ئیسلامڕوونكردنه‌وه‌ی‌ سێ‌ بنچینه‌كه‌ی‌ ئیسلام یه‌كێكه‌ له‌و كتێبانه‌ی كه‌ باسی بیروباوه‌ڕ ده‌كات، وه‌ به‌ڕێز محمد الطیب الأنصاري‌ المدني‌ به‌شێوه‌ی پرسیار ووه‌ڵام ڕێكیخستوه‌...

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : صڵاح فائیق مه‌ردان

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/261758

    تحميل :ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ سێ‌ بنچینه‌كه‌ی‌ ئیسلامڕوونكردنه‌وه‌ی‌ سێ‌ بنچینه‌كه‌ی‌ ئیسلام

  • به‌ڕاستی شاژنه‌به‌ڕاستی شاژنه‌: كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێك وچه‌ند ئاموژگاریه‌كه‌ شێخ موحه‌مه‌د ئه‌لعریفی ده‌گێرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هانی مرۆڤ بدات بۆ ته‌وبه‌ كردن وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌...

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/208570

    تحميل :به‌ڕاستی شاژنه‌

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share