قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی المسد

كوردی

سوره‌تی المسد - تعداد آیات 5
تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ ( 1 ) المسد - الآية 1
ده‌سته‌کانی بشکێت ئه‌بو له‌هه‌بو ڕسوا بێت، ئاشکرایه که هه‌ر ڕاسوایش ده‌بێت و‎ (له‌ناو ده‌چێت).
مَا أَغْنَىٰ عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ ( 2 ) المسد - الآية 2
ماڵ و دارای و ئه‌و شتانه‌ی که به ده‌ستی هێناوه‌، فریای نه‌که‌وت.
سَيَصْلَىٰ نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ ( 3 ) المسد - الآية 3
له ئاینده‌دا ده‌خرێته ناو ئاگرێکی بڵێسه‌داره‌وه‌.
وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ ( 4 ) المسد - الآية 4
هه‌روه‌ها ژنه‌که‌شی که هه‌میشه هه‌ڵگری کۆڵه داره و (ئازاری پێغه‌مبه‌ر ده‌دات).
فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِّن مَّسَدٍ ( 5 ) المسد - الآية 5
هه‌میشه گوریسێکی چنراو له پوشی خورما له گه‌ردنیایه‌تی (له قیامه‌تیش دا زنجیری ئاسن ده‌کرێته گه‌ردنی).

كتێبه‌كان

  • ئیمامی بوخاری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـناوه‌رِۆكى ئه‌م كتێبه‌یه‌ بریتى یه‌ له‌ : پێشه‌كی ، ژیاننامه‌ی ئیمامی بوخاری :ناو و نه‌سه‌بی ، له‌ دایك بوونی ،سیفات و ره‌وشتی ،ئیمامی بوخاری و زانست ،له‌ خواترسانی ئیمامی بوخاری ،زیره‌كی و پێگه‌یشتویی ئیمامی بوخاری ، وته‌ی زانایان ده‌رباره‌ی ئیمامی بوخاری ،مامۆستاكانی ،قوتابییه‌كانی ،نوسینه‌كانی،رووبه‌رو بونه‌وه‌ی فیتنه‌ ،كۆچی دوایی ئیمامی بوخاری ،كتێبی (صحيح البخاري ) ،ناوی كتێبه‌كه‌ ،رێبازی ئیمامی بوخاری له‌ نوسینی كتێبه‌كه‌یدا ،ژماره‌ی فه‌رمووده‌كانی (صحيح البخاري) ،پله‌ و پایه‌ی (صحيح البخاري) له‌ نێو كتێبه‌كانی تردا ،هه‌ردوو كتێبی (صحيح البخاري) و (صحيح مسلم) كامیان صحيح ترن ؟ ، راڤه‌كردنه‌كانی (صحيح البخاري) شروحات ،المستخرجات له‌ سه‌ر كتێبی (صحيح البخاري) ،المستدركات له‌ سه‌ر كتێبی (صحيح البخاري) ،ئیمامی بوخاری وه‌كو فه‌قیهێك ....

    دانه‌ر : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/203130

    تحميل :ئیمامی بوخاری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ

  • رونكردنه‌وه‌ی چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌ویكتێبی ( چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی ) دانه‌ره‌كه‌ی ئیمام نه‌وه‌ویه‌ ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌و كتێبانه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ قه‌بول و بڵاو بونه‌وه‌ی بۆ نوسیوه‌، چونكه‌ ئه‌و فه‌رمودانه‌ باس ده‌كات كه‌ تایبه‌تن به‌ بنچینه‌كانی ئیسلامه‌وه‌.

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/120406

    تحميل :رونكردنه‌وه‌ی چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی

  • ڕوناكی یه‌كخواپه‌رستی و تاریكییه‌كانی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ئه‌م كتێبه‌ پوخته‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی مانای یه‌كخواپه‌رستی و به‌ڵگه‌كانی و جۆره‌كانی و به‌روبومه‌كه‌ی، وه‌ رونكردنه‌وه‌ی شه‌فاعه‌تی نه‌بوون و جێگر، وه‌ هۆكاره‌كانی شیرك و جۆره‌كانی و به‌شه‌كانی و زه‌ره‌ره‌كانی و شوێنه‌واره‌كانی.

    دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/168010

    تحميل :ڕوناكی یه‌كخواپه‌رستی و تاریكییه‌كانی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌

  • سیاسه‌تی شه‌رعی له‌ چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكیئه‌مه‌ كتێبی " سیاسه‌تی شه‌رعی له‌ چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی " یه‌، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ الاسلامه‌ ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ به‌ڕێز عوسمان ئه‌حمه‌د وه‌رگێڕاوه‌ بۆ سه‌ر زمانی كوردی، وه‌ ئه‌م كتێبه گرنگه‌ دانه‌ره‌كه‌ی پشتی به‌ستوه‌ به‌ قورئان و سوننه‌ت و قه‌واعیدی شه‌رعی و عیلمه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌ كاتی دانانی... وه‌ ئه‌م كتێبه‌ باسی واجیبی به‌رپرسان ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ژێر ده‌ستیان دان، هه‌روه‌ها باسی لێپرسراویه‌تی خه‌ڵكیش ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌رپرسان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی... ‌

    دانه‌ر : شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/233598

    تحميل :سیاسه‌تی شه‌رعی له‌ چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی

  • ئیبن ته‌یمیه‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ڕۆڵی له‌ مێژووی ئیسلامیدانوسینی: نهاد جلال حبیب الله ئه‌م كتێبه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌شی مێژووی كۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی كراوه‌ له‌ ساڵی خوێندنی ٢٠٠٨ - ٢--٩ ز، وه‌ له‌ سێ به‌ش پێك دێت: ١- باروودۆخی جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌م وهه‌شته‌م كۆچییدا. ٢- ڕه‌چه‌ڵه‌ك وژیان وبه‌رهه‌مه‌كانی ئیبن ته‌یمیه‌. ٣- ڕۆڵ وكاریگه‌ری ئیبن ته‌یمیه‌ له‌ مێژوی ئیسلامیدا.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/339058

    تحميل :ئیبن ته‌یمیه‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ڕۆڵی له‌ مێژووی ئیسلامیدا

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share