قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی القدر

كوردی

سوره‌تی القدر - تعداد آیات 5
إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ( 1 ) القدر - الآية 1
ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ( 2 ) القدر - الآية 2
جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێرو به‌ره‌که‌تێکه‌.
لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ ( 3 ) القدر - الآية 3
شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره‌).
تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ ( 4 ) القدر - الآية 4
له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه‌، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).
سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ ( 5 ) القدر - الآية 5
ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه‌). واته‌: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه‌.

كتێبه‌كان

  • جێگیر كردنی به‌ڵگه‌كان له‌ سه‌ر حوكمی كه‌سێك كه‌ داوای فریاكه‌وتن بكات له‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ یاخود هه‌واڵده‌رانی غه‌یب و فاڵچیئاینی پیرۆزی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردوه‌ په‌نا ببرێت و داوای فریاكه‌وتن بكرێت له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ ،وده‌بێت جێگیر كردنی به‌ڵگه‌كان بكرێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای یارمه‌تی له‌ جنۆكه‌و شه‌یتانه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئاگادار بكرێنه‌وه‌ له‌و ویرده‌ نا شه‌رعیانه‌ی كه‌ گومڕاكان ده‌یكه‌ن.

    دانه‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : صڵاح الدین عه‌بدولكه‌ریم

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/90436

    تحميل :جێگیر كردنی به‌ڵگه‌كان له‌ سه‌ر حوكمی كه‌سێك كه‌ داوای فریاكه‌وتن بكات له‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ یاخود هه‌واڵده‌رانی غه‌یب و فاڵچی

  • كتێبی جیهاد وسیاسه‌ی شه‌رعیئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێڕانی به‌رگی بیست و هه‌شته‌م ( كتێبی جیهاد و سیاسه‌ی شه‌رعی ) له‌ ( مجموع الفتاوى ) ی زانای پایه‌ به‌رز، شێخ ئه‌لئیسلام ابن ته‌یمیه‌ ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .

    دانه‌ر : شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/192535

    تحميل :كتێبی جیهاد وسیاسه‌ی شه‌رعی

  • گه‌نجانی ئیسلام وا ده‌ژیننووسه‌ر: ئه‌نه‌س عبد الله گه‌نجان ئه‌و تاكه‌ ده‌سته‌یه‌ن كه‌ ئومێدى گه‌وره‌یان لێ ده‌كرێ تا هه‌ڵمه‌تى مه‌ردانه‌ بنوێنن و جارێكى تر ئوممه‌تى ئیسلامى سه‌ربخه‌نه‌وه‌. خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌م كتێبه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌: یه‌كه‌م: چیمان ده‌وێت دووه‌م: ئه‌ركى گه‌نجان‌ به‌رامبه‌ر قورئان و سوننه‌تدا سێیه‌م: گه‌نجی باوه‌رِدار شكست ناخوات چواره‌م: شه‌یتان تاكه‌ دوژمنه‌ پێنجه‌م: لۆمه‌ى لۆمه‌كاران نه‌تترسێنێ شه‌شه‌م: رِۆزى له‌ كوێ یه‌ ؟ حه‌وته‌م: برِوانینه‌ ژیانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/338166

    تحميل :گه‌نجانی ئیسلام وا ده‌ژینگه‌نجانی ئیسلام وا ده‌ژین

  • چۆنێه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمچۆنێه‌تی نوێژ كردن هه‌ر وه‌كه‌ چۆن پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كردویه‌تی له‌ كتێبی " چۆنێه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر له‌ ته‌كبیره‌ی ئیحرامه‌وه‌ تا سه‌لامدانه‌وه‌ هه‌روه‌كو چۆن له‌ پێش چاوتدا بێت " دانه‌ری زانای پایه‌ به‌رز محمد ناصر الدين الألباني ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/133254

    تحميل :چۆنێه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

  • گه‌نجانی ئیسلام وا ده‌ژیننووسه‌ر: ئه‌نه‌س عبد الله گه‌نجان ئه‌و تاكه‌ ده‌سته‌یه‌ن كه‌ ئومێدى گه‌وره‌یان لێ ده‌كرێ تا هه‌ڵمه‌تى مه‌ردانه‌ بنوێنن و جارێكى تر ئوممه‌تى ئیسلامى سه‌ربخه‌نه‌وه‌. خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌م كتێبه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌: یه‌كه‌م: چیمان ده‌وێت دووه‌م: ئه‌ركى گه‌نجان‌ به‌رامبه‌ر قورئان و سوننه‌تدا سێیه‌م: گه‌نجی باوه‌رِدار شكست ناخوات چواره‌م: شه‌یتان تاكه‌ دوژمنه‌ پێنجه‌م: لۆمه‌ى لۆمه‌كاران نه‌تترسێنێ شه‌شه‌م: رِۆزى له‌ كوێ یه‌ ؟ حه‌وته‌م: برِوانینه‌ ژیانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/338166

    تحميل :گه‌نجانی ئیسلام وا ده‌ژینگه‌نجانی ئیسلام وا ده‌ژین

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share