قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الزلزلة

كوردی

سوره‌تی الزلزلة - تعداد آیات 8
إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ( 1 ) الزلزلة - الآية 1
کاتێك زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات.
وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا ( 2 ) الزلزلة - الآية 2
هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه‌.
وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا ( 3 ) الزلزلة - الآية 3
(ئه‌و کاته‌) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت: ئه‌وه چیه‌تی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ته‌، بێ ئیمانیش سه‌ری لێده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).
يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا ( 4 ) الزلزلة - الآية 4
له‌و ڕۆژه‌دا زه‌وی هه‌واڵه‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌...
بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا ( 5 ) الزلزلة - الآية 5
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت ڕایگه‌یاندووه (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیه‌تی).
يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ ( 6 ) الزلزلة - الآية 6
ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن، به‌په‌رش و بڵاوی، تا کارو کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (دیاره که نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌).
فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ ( 7 ) الزلزلة - الآية 7
جا ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێرو چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه‌.
وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ ( 8 ) الزلزلة - الآية 8
ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه‌.

كتێبه‌كان

  • كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێتئه‌م بابه‌ته‌ باسی سیفاتی ئه‌وانه‌ی كه‌ خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێت ده‌كات.

    دانه‌ر : ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/379024

    تحميل :كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێت

  • ڕوناكی نییه‌ت پاكی و تاریكییه‌كانی ویستی دونیا به‌ كاری دواڕۆژ له‌ ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌تدابابه‌تێكی پوخته‌ ده‌باره‌ی مانای خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ و گرنگی وپله‌ی نییه‌ت پاكی، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌یه‌ ده‌رباره‌ی مه‌ترسی ڕوپامایی وجۆره‌كانی وبه‌شه‌كانی...

    دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/193240

    تحميل :ڕوناكی نییه‌ت پاكی و تاریكییه‌كانی ویستی دونیا به‌ كاری دواڕۆژ له‌ ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا

  • حه‌قیقه‌تی لا إله إلا اللهئه‌م نامیلكه‌یه‌ باس له‌ گه‌وره‌ترین و گرنگترین بابه‌ت ده‌كات كه‌ بریتییه‌ له‌ وته‌ی مه‌زنی (لا إله إلا الله)، پێگه‌ی ئه‌م وته‌یه‌، فه‌زڵی، پایه‌كانی، مه‌رجه‌كانی، شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانییانه‌ی، چ كاتێك سوودی ده‌بێت بۆ بێژه‌ره‌كه‌ی و چ كاتێكیش سوودی بۆی نابێت.

    دانه‌ر : شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : خدر نه‌ژاد كوردستانی

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/151949

    تحميل :حه‌قیقه‌تی لا إله إلا الله

  • پشتی هه‌ڵكرد و هه‌ڵاتله‌م نامێلكه‌ بچووكه‌دا: نوسەر کۆمەڵە رووداوێکی سەیر باس دەکات کە هیوادارم ببنە پەند و ئامۆژگاری بۆ ئێمە و دەرسیان لێ وەربگرین بۆ ئەوەی –پشت بە خوا- لەو رووداوانەی کە ئەنجامیان خراپ بووە خۆمان بە دوور بگرین و ئەو رووداوانەی کە ئەنجامیان باش بووە بیکەینە پێشەنگی خۆمان تاوەکو ئێمەیش وەکو ئەوان سەرفەرازی دونیا و قیامەت بین .... کاتێ تۆی بەڕێز ئەم نامێلکەیە دەخوێنیتەوە بێ گومان رووداوی تر دەکەوێتە یادت کە لە شارەکەتدا یان لە نێو خزمەکانتدا روویان داوە ..جا داواکارم لە خوای گەورە ئەم رووداوانەی ناو ئەم نامێلکەیە و ئەو رووداوانەی کە خۆت دەزانی ببێتە رێبەرێک لە ژیانتدا ..

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/219805

    تحميل :پشتی هه‌ڵكرد و هه‌ڵاتپشتی هه‌ڵكرد و هه‌ڵات

  • یادگارییه‌كانی ته‌وبه‌كارێككۆمه‌ڵێك چیرۆك وئامۆژگارییه‌ هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ ته‌وبه‌ كردن و دامه‌زراوی له‌سه‌ر دین...

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی

    پێداچوونه‌وه‌ : صڵاح الدین عه‌بدولكه‌ریم - پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/235802

    تحميل :یادگارییه‌كانی ته‌وبه‌كارێك

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share